AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٦ ١٦:٠٤

راپرسییەك شی دەکاتەوە؛

ڕای خەڵک لە سەر ڕادەست کردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بەغدا چییە

ڕای خەڵک لە سەر ڕادەست کردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بەغدا چییە

زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەك پێیانوایە رادەستكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بەغدا لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، لەراپرسییەكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر كە بەهەردوو شێوازی ئۆنلاین و فۆرمی كاغەزی بۆ (9064) كەس لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە پرسیار كراوە كە ئایا ڕادەستكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقی لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێم بوو؟

لەوەڵامدا (7175) كەس بەبەڵێ وەڵامی داوەتەوە‌ كە دەكاتە (79.2%)كۆی دەنگدەران و(1534) كەس بەنەخێر وەڵامی داوەتەوە كە دەكاتە (16.9%) كۆی دەنگدەران و(355) كەسیش بەنازانم و سپی وەڵامی داوەتەوە كە دەكاتە (3.9%) كۆی دەنگدەران

News ID 46181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha